کاتی کرانەوەی کۆمپانیا

شەممە - پێنج شەممە, 8:00 - 9:00

پەیوەندیمان پێوەبکە

+964 750 447 5742

ئیمەیڵ بنێرە

info@decofix.co

Image

دەربارەی ئێمە

كۆمپانیای دیكۆفیكس تاكه بريكارى بەرهەمەكانى (دی.سی فیکس)ە و يەكەم كۆمپانياى دابەشكەرى بەرهەمەكانى لەزگەى (دی.سی فیکس)ە لە سەرجەم شار و پارێزگاكانى عێراق وكوردستان, هەروەها كۆمپانياكەمان تاكە بريكارى كۆمپانياى (کۆنـغاد هاغنشۆخ) ە بۆ .بەرهەمەكانى (دی.سی فیکس) و توانيويەتى لە ماوەيەكى كەمى كاركردن بگات بە پلەى چوارەم لەسەر كۆى (64) وڵات كە لە سەرتاسەرى جيهان كە بريكارى هەمان بەرهەم بوون مێژووى بازرگانى كردن لە بابەتى نايلۆن لە كۆمپانياكەمان دەگەرِێتەوە بۆ كۆتايی ساڵى 1996 تا 1997. هەروەها كۆمپانياكەمان كاردەكات لە بوارى هاوردەكردنى ئۆتۆمبێل و پارچەى يەدەگ كە لە وڵاتى ئيمارت دەستى پێكرد لە نێوان ساڵانى 2005 تاوەكو 2009. كۆمپانياى ديكۆفيكس لەسەر بنەماى خواستى كريار و داواكارييەكانى هەڵسا بە كڕين و هێنانى ژمارەيەكى زۆر لە جۆرەكانى لۆرى و گەڵابە و فلات و تڕێلە و شۆفڵ و بەرزكەرەوە و چەندان جۆرى تر لە وڵاتانى ئەوروپا بە ڕەچاوكردنى دڵنيايى لە پاراستنى گيانى هاوڵاتيان بە .دابين كردنى پارچەى يەدەگى كوالێتى بەرز      ......................................................................................................................................................

ئۆتۆمبێل و پارچه‌ی یه‌ده‌گ

كۆمپانیای دیكۆفیكس بۆ بازرگانی گشتی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی له بازرگانی‌ هاورده‌كرنی ئۆتۆمبێل و پارچه‌ی یه‌ده‌گ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2005 تاوه‌كو 2009، كه‌ له‌ وڵاتی ئیمارات ده‌ستی كرد به‌هێنانی چه‌ندین جۆری ئۆتۆمبێل و پارچه‌ی یه‌ده‌گ. دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رواری 1/9/2009 رێگه درا به‌ هێنان و هاورده‌كردنی بارهه‌ڵگرو ئۆتۆمبێلی گه‌وره،‌ كۆمپانیای دیكۆفیكس له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی كڕیارو داواكارییه‌كانی هه‌ڵسا به‌ كرین و هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جۆره‌كانی لۆری و گلابه‌و فلات و ترێله‌ و شۆفێڵ و به‌رزكه‌ره‌وه‌و چه‌ندان جۆری تر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ ڕه‌چاوكردنی دڵنیایی له‌ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان به‌ دابین كردنی پارچه‌ی یه‌ده‌گی كوالیتی به‌رز، بۆ دوربوون له‌ روودانی هه‌ر كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو كه‌ له‌ ئه‌نجامی پارچه‌ی یه‌ده‌گی خراپه‌وه‌ دروست ده‌بوون. .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌و كوالیتی كاره‌كانی كۆمپانیا، كۆمپانیای دیكۆفیكس توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته‌ جێگای متمانه‌ی كڕیاره‌كانی له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.



نایلۆن و دیكۆرات

مێژووى بازرگانى كردن لە بابەتى نايلۆن لە كۆمپانياكەمان دەگەرِێتەوە بۆ كۆتايی ساڵى 1996 تا 1997. رِاستەوخۆ دواى برِيارى (986)ى نەتەوە يەكگرتووەكان, كە لە ئەنجامدا بووە هۆى لابردنى ئابلۆقەى ئابورى سەر عێراق و لەبەرامبەريشدا بةرنامەى نەوت بەرامبەر خؤراك دەستى پێكرد, كە ئەمەش بوو بە خاڵى وەچەرخانى گەشانەوەى كۆمپانيا و بەرەوپێشچونى بەتايبەت لە بوارى هاوردەكردنى جۆرەها بابەتى نايلۆن وەك پێداويستى ناو ماڵ وچەندين بابەتى تر تاكو ساڵى 2003 كە بەردەوام كۆمپانيا لە گەشەسەندن و پەرەپێدانى زياتر بوو. لە سەرەتاى ساڵى 2004 كە هاوكات بوو لەگەڵ ئازادى عێراق كۆمپانياكەمان چووە قۆناغێكى نوێوە بەگواستنەوەى پەيوەندييە بازرگانييەكانى لە ناوەوە و وڵاتانى دەوروبەر بۆ وڵاتانى ئەوروپا بە تايبەت دەستپێكردنى يەكەم كارى بازرگانى هاوردەكردنى بابەتى ديكۆرات و لەزگەى ديوار لە براندى (دی.سی فیکس)ى كۆمپانياى (کۆنـغاد هاغنشۆخ)ی ئەڵمانى. لە ئەنجامى بەرنامەو پلانە سەركەوتووەكانمان كۆمپانياكەمان توانى ببێتە تاكە بريكارى بەرهەمەكانى (دی.سی فیکس)و بەشێوەيەكى زۆر سەركەوتوانە وەكو يەكەم كۆمپانياى دابەشكەرى بەرهەمەكانى لەزگەى (دی.سی فیکس) لە سەرجەم شار و پارێزگاكانى عێراق .وكوردستان دەستى بە كارەكانى خۆى كرد كە ئەو كات هيچ بەرهەمێكى ترى لەزگە لە عێراق بوونى نەبوو
خۆشبەختانە كۆمپانياكەمان وەكو تاكە بريكارى كۆمپانياى (کۆنـغاد هاغنشۆخ) بۆ بەرهەمەكانى (دی.سی فیکس)توانى لە ماوەیەكى كەمى كاركردن بگات بە پلەى چوارەم لەسەر كۆى (64) وڵات لە سەرتاسەرى جيهان كە بريكارى هەمان بەرهەم بوون. كۆمپنياكەمان بەردەوام بوو لە پەرەپێدان و گەشەسەندنى بازرگانى هاوردەكردن دواتر هەڵسا بە هاوردەكردنى كاغەزى ديواری (راش) و پۆستەرى (کۆما) ى ئەڵمانى كە خۆشبەختانە ئێستا كۆمپانياى ديكۆفيكس تاكە بريكارى بەرهەمەكانى هەرسێ كۆمپانياى ئەڵمانى ئاماژە پێكراوى سەرەوەيە و تا ئێستاش بەردەوامە لەگەڵَيان.














کارمەندەکانمان